نادیاربوونی چارەنووسی زیندانیانی سیاسی کورد درێژەی هەیە

نادیاربوونی چارەنووسی زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو خۆی ماوەتەوە و ئەمجارە چوار هاوڵاتی کورد بە ناوەکانی ” فەرهاد نووری، سەفەر نووری و پەرویز نووری ” خەڵکی گوندی “ئەنبی” سەر بە ناوچەی تەرگەوەر و” عەلی عەزیزی” خەڵکی گوندی ” تولکی” ئەویش لە ناوچەی تەرگەوەر هەڵکەوتە لە پارێزگا ورمێ لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ لە دۆخێکی ناڕوون و بە بێ دەستڕاگەیشتن بە دادگایی ماونەتەوە.

ئەم چوار هاوڵاتییە کوردە کۆتاییەکانی گەلاوێژی ئەمساڵ بە تۆمەتی ” هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئوئوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراون.

دەسبەسەری و ڕفاندنی هاوڵاتیانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبێ مۆڵەتی دادگایی کردنێکی دادوەرانە و بە بێ تێوەگەلانی هەر چەشنە تاوانێک تەنیا بە بۆنەی کوردبوونەوە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ساڵانێکی دوور و درێژە بەردەوامە.