ناڕوونی چارە نووسی هاونیشتمانییەکی کورد

ماوەی چەند مانگێکە دوو هاونیشتمانیی کورد بێسەروشوێنن و لە شوێنی ڕاگیرانیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بە ناوەندی راگەیاندنی کوردستان و کورد گەیشتوون، ماوەی زیاتر لە ١٠ مانگە لاوێکی خەڵکی بانە بە ناوی ” پەیام ئەنوەری” لە لایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
لە ماوەی ئەو ١٠ مانگەدا ئەو لاوە کوردە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە و سەرەڕای بە دواداچونی زۆری بنەماڵەکەی ناوبراو تا ئێستا نەیانتوانیوە هیچ زانیارییەک لە شوێنی دەسبەسەرکرانی وەدەست بێنن.
“پەیام ئەنوەری” ڕۆژی شەممە ٣ی سەرماوەزی ساڵی ٩٧ی هەتاوی، لەگەڵ “ڕەزا مەریەمی”، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی بانەوە، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و هیچ هەواڵێک لە جارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
گرتن و زیندان و لەسێدارەدان بۆتە کاری ڕۆژانەی کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕۆژ نییە کە چەند کەسێک ڕاپێچی داداگا و بەندیخانەکان یا بە تۆمەتی جۆراوجۆر و پەروەندەی ساختەوە لە سێدارەیان نەدا. ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ گرتن و دەسبەسەرکردنی هاونیشتمانیانی کورد و ئێرانی پێبەندی هیچ یاسا و ڕێسایەکی ئینسانی و نێودەوڵەتی نییە و هیچ ڕێزیک بۆ مافی ئینسانەکان دانانێ.