ناڕوونی چارەنووسی بەندکراوێکی ژینگەپارێز لە شنۆ

چالاکێکی ژینگەپارێزیی خەڵکی شنۆ، پاش دەسبەسەرکرانی، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزراوە و لە چارەنووسی ئەو چالاکە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
لە بەردەوامیی دەسبەسەر کردنی چالاکانی سیاسی، مەدەنی و ژینگەیی لە شارەکانی کوردستان، “ڕەشید ناسرزادە”، هەواڵنێر و چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی شنۆ و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی “پێشڕەو”ی، شنۆ، پاش دەسبەسەرکرانی، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزراوە و ماوەی ٢٠ ڕۆژە لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعات دایە.
“ڕەشید ناسر زادە” ، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەز، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا سەرەڕای بە دواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە هیچ وڵامێکی ڕوونیان لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو چالاکە ژینگەپارێزە وەرنەگرتووە.