حوکمی هاونیشتمانییەکی مەریوانی لە دادگای پێداچوونەوە

حوکمی هاونیشتمانییەکی مەریوانی بە ناوی “تەحسین دادڕەس″، لە دادگای پێداچوونەوە لە یازدە ساڵەوە بۆ شەش ساڵ زیندانی کەم کرایەوە.
ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی”، تۆمەتبار کراوەو ئێستا لە زیندانی مەریوان بەسەر دەبا.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، حوکمی یازدە ساڵ زیندانی “تەحسین دادڕەس” لە لایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ شەش ساڵ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.
دادڕەس کە ڕۆژی دووشەممە، ٨ی گەلاوێژی ۹۷ی هەتاوی، بە دانانی بارمتەی ٥۰۰ میلیۆن تمەنی ئازاد ببوو؛ دوو مانگ دواتر بۆ جارێکی تر گیراوە و لەو کاتەوە لە زیندانی مەریوان‌دایە.
“تەحسین دادڕەس″، ڕۆژی شەممە ۹ی سەرماوەزی ۹٦ی هەتاوی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری نیزام” لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکان دەسبەسەر و لەدوای ۹ مانگ لێپرسینەوە لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە حوکمی ۱۱ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو.
ئەم شارۆمەندە پێش لە دەرچوونی حوکمەکەی، ماوەی ٥ مانگ لە ژوورە تاکە کەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتدا بووە و، هەروەها ٤ مانگیشی لە زیندان بەسەر بردبوو.