دەسبەسەرکرانی خوێندکارێکی شنۆیی

خوێندکارێکی شنۆیی لە شاری سنە دەسبەسەرکرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی ڕێبەندان، خوێندکارێکی کورد بە ناوی “موحسین ئەحمەدزادە”، خەڵکی شنۆ، لە سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەو خوێندکارە کوردە پاش دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و تا ئێستاهیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
جێی ئاماژەیە، دەسبەسەرکردنی ئەو خوێندکارە کوردە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکان بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بووەو هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی لە بەردەستدا نیە.
شایانی باسە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژانە بە تۆمەتی جۆراوجۆر لاوان و گەنجان دەسبەسەر دەکەن و ڕاپێچی بەندیخانەکانیان دەکەن و لە چارەنووسی زۆریان هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نیە.