بێبەریکردنی زیندانییەکی سیاسی لە مافی مورەخەسی وەرگرتن

زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی “عارف محەممەدی” کوڕی “مەولوود”، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی باوان سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ لە مافی مورەخەسی وەرگرتن بێبەری کراوە.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ٢١ ڕۆژ ڕاگرتن لە ژووری تاکەکەسی، بۆ بەندی ١٢ی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا و دواتر له‌لایه‌ن به‌شی دووهه‌می دادگای شۆرش به‌ تاوانی “ئه‌ندامه‌تی و هاوکاری ده‌گه‌ڵ حیزبێکی کوردی ۵ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دا سه‌پا.

ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، پێشیان لە ئازادکردنی کاتیی ئەو زیندانییە سیاسییە بە دانانی بارمتە، گرتووە.