دەسبەسەرکرانی دوو لاوی کورد لە شاری مەریوان

دوو لاوی کوردی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەسبەر کران.
هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە درێژەی دەسبەسەر کردن و گرتنی لاوانی کورددا، دوو لاوی دیکەیان دەسبەسەر کرد. بەپێی راپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان، شەوی شەممە ١٩ـی ڕێبەندانی ١٣٩٨ـی هەتاوی، دوو لاوی مەریوانیی تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی “نێ”ـی مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. ناوی ئەو دوو کەسە “حەمید ئەژدەری” کوڕی مەحموود و “ئوسامە بامداد” کوڕی ئارام ڕاگەیەندراوە. شایانی باسە کە هێزەکانی ڕێژیم بێ بەڵگەی یاسایی و بە لێدان و ئازار و ئەزیەت ئەو دوو لاوەیان دەسبەسەر کردووە و هۆکاری دەسبەسەرکردنەکەیان دیار نییە. دەسبەسەرکردنی ئەو دوو لاوە لە مەریوان لە کاتێکدایە کە هێزەکانی ڕێژیم لە شارەکانی کوردستان و بەتایبەت مەریوان، ڕێژەیەکی زۆریان لە خەڵک دەسبەسەر کردووە.