ناڕوونیی چارەنووسی دوو مێرمنداڵی دەسبەسەرکراوی مەریوانی

دوو مێرمنداڵی مەریوانی بە ناوەکانی “حەمید ئەژدەری” کوری “مەحموود” و “ئوسامە بامداد” کوڕی “ئاران” خەڵکی گوندی “نێـ”ـی مەریوان، سەرەڕای تێپەڕینی حەوتوویەک لە دەسبەسەرکرانیان، چارەنووسیان ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو مێرمنداڵە تەمەن ١٦ ساڵە، پاش دەسبەسەر کرانیان بۆ شاری سنە، ڕاگوێزران.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: “سەرەڕای ناڕوونیی شوێنی ڕاگیرانی ئەو مێرمنداڵە کوردە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕێبەندان، ئەو دوو مێرمنداڵە کوردە، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە یانەیەکی وەرزشی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە دران و تا ئێستاش هۆی دەسبەسەرکردن و شوێنی دەسبەسەرکردنیان دیار نییە.