لە ساڵی ڕابردوودا ٨٥٤ کەس لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی گیراون

لە ساڵی ٩٨دا ٨٥٤ کەس لە کوردستان بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی گیراون.
لە ماوەی ساڵی ١٣٩٨دا ئەوەندەی سەرچاوەکانی هەواڵ پشتڕاستیان کردۆتەوە و دەستیان بە زانیارییەکان ڕاگەیشتووە، ٨٥٤ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. لەو ٨٥٤ کەسەی لە ماوەی ئەمساڵدا دەسبەسەر کراون، لانیکەم ٢٠١ کەسیان دادگایی و سزای لە سێ مانگ تا سزای درێژخایەنی ٣٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە و سەرجەم ١٠٤٠٢ مانگ (٨٦٦ ساڵ و ١٠ مانگ) زیندانیان بەسەردا سەپاوە. هەروەها ٢ بەندکراوی کوردیش بەتۆمەتی موحاربە و ئەندامەتیی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیم سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە و ٥ بەندکراوی کوردیش لەژێر ئەشکەنجە یان بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە گرتووخانەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکاندا گیانیان لێ ئەستێندراوە.
هەروەها لە ڕەوتی سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەر لە کوردستان دەیان کەس کوژران کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و نیشانی لانیکەم ٤٥ کەس لەوانی تۆمار کردوە