ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکەی کوردی لە سێدارە دا

خۆڕاگری: ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە لە سێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسیی کورد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، “٢١ی مەی ٢٠٢٦ی زایینی”، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی سیاسەتی سەرکوتکردن و سێدارەکانیدا، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری نەغەدەی بەناوەکانی “ڕامین زەلە و کەریم مەعرووف‌پوور”  جێبەجێ کرد.

ئێمە وەکوو ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وێڕای ئیدانەکردنی توندی ئەم تاوانە نوێیەی ڕژێم، سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی ئەم دوو شەهیدە، خەڵکی تێکۆشەری نەغەدە و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

سێدارە و تیرۆر ناتوانێت ئیرادەی گەلی ئێمە بۆ گەیشتن بە ئازادی و دادپەروەری سارد بکاتەوە، لەم سۆنگەیەوە، داوا لە کۆمەڵگەی جیهانی، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەموو ویژدانە زیندووەکانی جیهان دەکەین کە لە ئاست ئەم جینایەتە بەردەوامانەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بێدەنگ نەبن و گوشاری ڕاستەقینە بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی ماشێنی سێدارەکانی.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*