خۆڕاگری: ڕۆژی پێنج شەممە ٣١ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی ٢١ی مەی٢٠٢٦سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی کورد بە ناوەکانی ڕامین زەلە و کەریم مەعرووفپوور هەر دوو خەڵکی نەغەدە کە پێشتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، بە شێوەیەکی نهێنی جێبەجێ کرا.
جێبەجێکردنی ئەم سزایە لەکاتێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرتەکان، پرۆسەکە بە شێوەیەکی نهێنی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی کەسوکاری سزادراوان ئەنجام دراوە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، دامەزراوە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمییان لەمبارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
چاودێران و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە توندی نیگەرانیی خۆیان لە بەردەوامیی جێبەجێکردنی سزای سێدارە لە دژی چالاکانی سیاسی و مەدەنی دەردەبڕن و ئاماژە بەوە دەکەن کە دادگاییکردنی ئەم کەسانە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی دادپەروەری نەبووە.

Be the first to comment