خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکان ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەهرام ئەمینی تەمەن ٥٢ ساڵ، خەڵكی مەریوان، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی بانەمەڕ، لە کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لە سنووری باشماخ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە پێی زانیارییەکان دەسبەسەرکردنی شەهرام ئەمینی دوای گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بووە. ناوبراو لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەیان سەردانی شاری سلێمانیی کردبوو؛ میلاد کوڕی ئەو بنەماڵەیە لە کاتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”دا بەهۆی چالاکیی سیاسی و گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان، ناچار ببوو زێدی خۆی بەجێ بهێڵێت”.
تا ئێستا ھیچ زانیارییەكی ڕوون سەبارەت بە شوێن و ھۆكاری دەستبەسەركردنی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

Be the first to comment