کەماڵ حەسەن ڕەمەزان بۆ شوێنیکی نادیار گوازرایەوە

خۆڕاگری: بەندکراوێکی دیکەی سیاسی کورد کە حوکمی سێدارەی هەیە لە بەندیخانەی ورمێ وە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٣ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، کەماڵ حەسەن ڕەمەزان سۆلوو، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ وە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە سەرنج دان بە گواستنەوەی زیندانیانی سیاسی کورد ، بۆ شوێنی نادیار، هەر وەک مانگێک پێش ئێستا هیدایەت عەبدووڵاپوورزیندانی سیاسی کورد دوای گواستنەوەی بۆ شوێنەکی نادیار تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە ،هەر بۆیە نیگەرانی خەڵکی کوردستان ناوەندەکانی مافی مروڤی لێ کەوتوتەوە هەر بویە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات هەتا گوشار بخەنە سەر حکوومەتی ئێران و ڕێگری بکەن لە جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارەی ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردانە.

کەمال حەسەن رەمەزان، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری سریکانی رۆژاوای کوردستانە کە لە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی ماکۆ لە نزیک شاری ورمێ دەستبەسەر کران.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی  لەلایەن قازی شیخلو بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکران حوکم درا.

کەمال حەسەن لە ساڵی ١٣٩٥ بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسدارانی ورمێ بە شێوەی غیابی حومکی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا، لەو دادگایەدا کەماڵ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکیک لە حیزبە کوردییەکان و شۆڕشی چەکدارەنە دادگای و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو دوای دەستبەسەر کرانی هەتا ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شارورمێ ڕاگیراوە.