ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە وەرزی بەهاری ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا

ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە وەرزی بەهاری ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا

کوژران و برینداربوونی ٥٨ کۆڵبەر، بەندکردنی ١٠٦ چالاکی سیاسی، ئێعدامی ١٤ بەندکراوی کورد

(ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە وەرزی بەهاری ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا)

کوردستانی ئێران لە ساڵی نوێی ١٣٩٩و لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵیشدا هەمدیسان وەک ڕابردوو بەشی شێری لە سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنەکانی سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا پێ ‌برا.

بەپێی ئەو داتا و زانیار‌یانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لای خۆی تۆماری کردوون، تەنیا لە ماوەی سێ مانگی بەهار و سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٠٠ حاڵەتی پێشێلکردنی زبری مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕووی داوە.

لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا کە کۆمەڵگەی مرۆیی بە پەتای کۆرۆناوە گرفتار بووە و هەموو وڵاتان و دەوڵەتان بەپێی توانایان لە هەوڵی خزمەتکردن بە خەڵکی خۆیان و کەمکردنەوە لە مەینەتی و کێشەکانیاندا بوون، ٥٨ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری‌ و، ڕەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو ٥٨ کۆڵبەرە ٢٤ کەسیان کوژراون و ٣٤ کۆڵبەریش بریندار بوون. هەروەها دوو کۆڵبەریش بە هۆی تەقینەوەی مین لاقیان پەڕیوە.

کوژران و برینداربوونی ٥٨ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە وەرزی بەهاری ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٨)یشدا  ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دا و بریندار ببوون. لەو ٢٤٠ قوربانییەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی ٧٣ کەسیان کوژرابوون و هەروەها ١٦٧ کەسیش بریندار ببوون.

هەر لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا ١٠٦ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. ژمارەیەک لەوان دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان تا کاتی دادگاییکرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ٣٦ کەس لەوان حوکمی ٢ مانگ تا ٢٥ ساڵ (سەرجەم ٢٣٧٢ مانگ) زیندانیان بەسەردا سەپاوە، بەندکراوێکی سیاسیی کوردیش بەتۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوە؛ هەروەها دوو بەندکراوی سیاسیی کوردیش لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لێ ئەستێندراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٨)یش لانیکەم ٨٥٤ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیرابوون. لەو ٨٥٤ بەندکراوە سیاسییە لانیکەم ٢٠١ کەسیان دادگایی و سزای لە سێ مانگ تا سزای درێژخایەنی ٣٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپابوو. هەروەها ٢ بەندکراوی کوردیش بەتۆمەتی موحاربە و ئەندامەتیی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیم سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو و ٥ بەندکراوی کوردیش لەژێر ئەشکەنجە یان بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی لە گرتووخانەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکاندا گیانیان لێ ئەستێندرابوو.

لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا لانیکەم ١٤ بەندکراوی کورد ئێعدام کراون کە مستەفا سەلیمی، یەک لەو بەندییە ئێعدامکراوانە زیندانیی سیاسی بوو کە توانیبووی لە زیندان ڕابکا؛ بەڵام دوای ئەوەی لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە، لەدار درا. ئەو ١٣ زیندانییەی دیکەش کە لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا گیراون، پێشتر بە تاوانی کوشتن بە ئانقەست یان تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو.

ئاماری ئێعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ١٣٩٨یشدا لانیکەم ٤٦ کەس بوو کە ‌به‌پێی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له‌ ئێران و ئاماری ئێعدامه‌کان له‌و وڵاته‌، له‌و بوارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤیشدا کورد هه‌ر به‌شی شێری به‌رکه‌وتووه‌.

لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئه‌مساڵدا تەقینەوەی مینە لەکارنەخراوەکان لە کوردستان زیاتر لە ۲۸ قوربانیی وەرگرتوە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٩ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. لەو ٩ قوربانییەی تەقینەوەی مین کە ناویان ئاشکرا کراوە یەکیان گیانی لەدەست داوە و ئەوانی دیکە بریندار و نقوستان بوون.

جێی باسە ژمارەی قوربانییانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ڕابردووشدا  لانیکەم ٤٨ کەس بوو کە ناو و ناسناوی ٢٠ کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا ببوو. لەو ٢٠ کەسە ١٤ کەسیان بریندار و نقوستان ببوون و ٦ کەسیشیان گیانیان لەدەست دابوو.

هەر لە ماوەی بەهاری ئەمساڵدا دەیان کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار. ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو ماوەیەدا ناو و ناسناوی لانیکەم ١٠ کرێکاری کوردی  ئاشکرا کردوە بەهۆی جۆراوجۆری وەک سووتان، بەربوونەوە لە بەرزایی و بڕق‌ گرتوویی گیانیان لە دەست داوە.

لە ساڵی ڕابردووشدا زیاتر لە ١٨٠ کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست دا کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و شوناسی ٥٤ کەس لەوانی تۆمار کردبوو، ئەوە جیا لەو سەدان کەسەی بەهۆی ڕووداوی کار و لە نەبوونی ستانداردە ئەمنیەتییەکاندا بریندار و نقوستان ببوون.

ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی بەهاردا دیار و بەرچاو بووە.

لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ ٨٥ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٦٩ کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە. که‌م ته‌مه‌نترینیان کچێکی ١٢ ساڵ و به‌ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵ بووه‌. جێی باسە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو کە ٤٢ کەس بەهۆی خۆکوژی کۆتاییان بە ژیان هێنابوو، دەردەکەوێ کە حاڵەتەکانی خۆکوژی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە چاو ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە.

لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم ٢٥٣ کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری، بێهیوایی و کێشه‌ی خێزانییەوە هه‌وڵی خۆکوژییان دابوو‌، هەوڵەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو ببوو و کۆتاییان به‌ ژیانیان هێنابوو. لەو ٢٥٣ کەسە ١٢١ کەسیان ژن و ١٣٢ کەسیان پیاو بوون.

لە ماوەی سێ مانگی بەهاردا لانیکەم ۲۰ بەندکراوی کورد لە زیندانەکاندا بەهۆی کرۆنا گیانیان لەدەست دا کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو و ناسناوی زیاتر لە ١٠ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. هەروەها ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی بانەمەڕ فەرمانبەرانی شارەوانیی ناوچەی ٣ی کرماشان خانوویەکیان لە گەڕەکی فەدەک کە گوایە مۆڵەتی یاسایی نەبووە، ڕووخاندوە و لە ئاکامدا لەگەڵ بەرگریی ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە بەرەوڕوو بوون. نێردراوەکانی شارەوانی ” ئاسیە پەناهی”، دایکی ئەو بنەماڵەیان داوەتە بەر لێدان و کوتان کە بەو هۆیە گیانی لەدەست دا.

شایانی ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو بەشەی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بە میدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و دروستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ده‌خرێته‌ به‌رچاو.

خشتەی پێشێلکردنەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٩ی هەتاویدا بەشێوەی خوارەوە دەخرێتە بەرچاو:

ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە سێ مانگی بەهاری ۱۳۹۹دا کوژراون و بریندار بوون

ڕیزناو و ناسناوخەڵکیجۆری زیانوردەکاری لەسەر ڕووداوەکەڕێکەوت
١بورهان جنیکانلووماکۆکوژراوەتەمەنی ۲۲ ساڵە و لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی بازرگان دراوەتە بەر دەستڕێژ و کوژراوە۱۸/۱/۱۳۹۹
٢مەجید جنیکانلووماکۆبریندار بووەلە بەرزاییەکانی شارۆچکەی بازرگان دراوەتە بەر دەستڕێژ و کوژراوە۱۸/۱/۱۳۹۹
٣عەسکەر محەممەدینەبیکەندی چاڵدرانکوژراوەدوای چوار ڕۆژ بێسەروشوێن بوونی تەرمەکەی لە بەرزاییەکانی چاڵدران دۆزراوەتەوە۲۰/۱/۱۳۹۹
٤مەجید بەراییماکۆبریندار بووەلە بەرزاییەکانی چاڵدران دراوەتە بەر دەستڕێژ و بەتوندی بریندار بووە۲۱/۱/۱۳۹۹
٥شێخە ئەحمەدپوورنمەشیری بانەکوژراوەلە بەرزاییەکانی بڕۆیشکانی دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی۲۳/۱/۱۳۹۹
٦جەبار ئەفرامەلەکشاهیی ئیلامکوژراوەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ۲۲/۱/۱۳۹۹
٧سدیق ئەحمەدیچاڵدرانبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ۷/۲/۱۳۹۹
٨محەممەد ئیبراهیم‌زادەسەردەشتکوژراوەباوکی سێ منداڵە و بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە۱۳/۲/۱۳۹۹
٩مەحموود مرادیبانەکوژراوەتەمەن ۲۲ ساڵ لە هەنگەژاڵ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە۱۴/۲/۱۳۹۹
١٠لوقمان چوارگۆشەورمێکوژراوەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە گوندی “بلەسووری خواروو” دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٠/٢/١٣٩٩
١١مەنسوور چوارگۆشەورمێبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە گوندی “بلەسووری خواروو” دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٠/٢/١٣٩٩
۱۲مەیسەم محەممەدیورمێبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە گوندی “بلەسووری خواروو” دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٠/٢/١٣٩٩
۱۳کەیوان کەوسەریبانەگیانی لەدەست داوەبەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزایی بەربۆتەوە٢٠/٢/١٣٩٩
۱۴کامران مەولان‌نیاسەردەشتکوژراوەباوکی کچێکی ٥ ساڵانە و  بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە٢٣/۲/۱۳۹۹
١٥ڕەزا سەرشیریچاڵدرانبریندار بووەلە سنووری “ساری چیمەن” دراوەتە بەر دەستڕێژ و گوللە بەر لاقی کەوتوە٢٤/٢/١٣٩٩
١٦مەناف حەسەن‌زادەچاڵدرانبریندار بووەلە سنووری “ساری چیمەن” دراوەتە بەر دەستڕێژ و گوللە بەر لاقی کەوتوە٢٤/٢/١٣٩٩
١٧بێهزاد ڕەمەزانیچاڵدرانبریندار بووەلە سنووری “ساری چیمەن” دراوەتە بەر دەستڕێژ و گوللە بەر کەلەکەی کەوتوە٢٤/٢/١٣٩٩
۱۸ئارام مەولوودیشنۆگیانی لەدەست داوەبەهۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە چۆمی “گادەر”دا خنکاوە٢٦/٢/١٣٩٩
۱۹بەهرام یوسفیقەتووری خۆیکوژراوەلە ناوچە سنوورییەکانی ئێران و تورکیەدا دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٧/٢/١٣٩٩
۲۰شەمسەدین عومەرپوورقەتووری خۆیبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکانی ئێران و تورکیەدا دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٧/٢/١٣٩٩
۲۱بێهزاد ساڵحیروانسەرکوژراوەبە تۆمەتی پێبوونی باری قاچاغ لە ماشێنەکەیدا دراوەتە بەر دەستڕێژ٣٠/٢/١٣٩٩
٢٢سالار جوانڕۆییجوانڕۆبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ٣٠/۲/۱۳۹۹
٢٣کەیهان جوانڕۆییجوانڕۆبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ٣٠/۲/۱۳۹۹
٢٤محەممەد ئەمینیسەوڵاوابریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ٣٠/۲/۱۳۹۹
٢٥زەکەریا ڕوانسەریڕوانسەربریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ٣٠/۲/۱۳۹۹
٢٦مەنسوور ئیسماعیلیسەردەشتبریندار بووەلەلایەن هێزەکانی ڕێژیم لە پاسگای بێتووش دراوەتە بەر دەستڕێژ١/٣/۱۳۹۹
٢٧بەختیار قادریان (حەسەن‌نیژاد)سەردەشتبریندار بووەلەلایەن هێزەکانی ڕێژیم لە پاسگای بێتووش دراوەتە بەر دەستڕێژ١/٣/۱۳۹۹
٢٨قادر یادسارماکۆکوژراوە تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “دێم قشڵاق”ە و لە ناوچەی سنووری لەگەڵ تورکیەدا دراوەتە بەر دەستڕێژ٢/٣/١٣٩٩
٢٩ئەرسەلان ئەحمەدیورمێکوژراوەلە بەرزاییەکانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست دراوەتە بەر دەستڕێژ٤/٣/١٣٩٩
٣٠توران ئەحمەدیورمێبریندار بووەلە بەرزاییەکانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست دراوەتە بەر دەستڕێژ٤/٣/١٣٩٩
٣١ڕەدوان ئەحمەدیورمێبریندار بووەلە بەرزاییەکانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست دراوەتە بەر دەستڕێژ٤/٣/١٣٩٩
٣٢کامڕان گوڵێسەردەشتکوژراوەلەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە٥/٣/۱۳۹۹
٣٣ڤەیاد ئەحمەدیورمێبریندار بووەلە بەرزاییەکانی گوندی کوران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست دراوەتە بەر دەستڕێژ٦/٣/١٣٩٩
٣٤هادی گولابیسەقزکوژراوەلە بروجێرد بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە٨/٣/۱۳۹۹
٣٥موحسین دەروێش‌زادەخۆیکوژراوەلە ناوچەی سنووریی ئەلەند کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی٨/٣/۱۳۹۹
٣٦ئیبراهیم جۆردیزەجخۆیکوژراوەلە ناوچەی سنووریی ئەلەند کەوتۆتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی٨/٣/۱۳۹۹
٣٧کامیل گەوهەریپیرانشاربریندار بووەلە ناوچەی سنوورییەکانی پیرانشار دراوەتە بەر دەستڕێژ٨/٣/۱۳۹۹
٣٨کەماڵ گەوهەریپیرانشاربریندار بووەلە ناوچەی سنوورییەکانی پیرانشار دراوەتە بەر دەستڕێژ٨/٣/۱۳۹۹
٣٩ڕەسووڵ چەپڵەکپیرانشاربریندار بووەلە ناوچەی سنوورییەکانی پیرانشار دراوەتە بەر دەستڕێژ٨/٣/۱۳۹۹
٤٠شارام مستەفاپوورورمێکوژراوەلەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ٨/٣/۱۳۹۹
٤١عەلی خزرزادەسەردەشتبریندار بووەلە ناوچەی سنووریی چۆمان لە بانە دراوەتە بەر دەستڕێژ٩/٣/۱۳۹۹
٤٢سەجاد دالایی میلانچاڵدرانکوژراوەلە بەرزاییەکانی ناوچەی چاڵدران دراوەتە بەر دەستڕێژ١٣/٣/١٣٩٩
٤٣محەممەد ڕۆستەمیسەقزبریندار بووەلە ناوچە سنوورییەکاندا بەتوندی کەوتۆتە بەر لێدان و کوتانی هێزە چەکدارەکان١٤/٣/١٣٩٩
٤٤هێمن موزەفەرینەوسوودبریندار بووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی پاسگای “هانی گەرمەڵە”وە دراوەتە بەر دەستڕێژ١٤/٣/١٣٩٩
٤٥عەلی مەعاریفیبانەبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ١٥/٣/۱۳۹۹
٤٦عومەر مەسڵەحەتیسەردەشتکوژراوەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ١٧/٣/۱۳۹۹
٤٧بێهرووز عوسمانیسەردەشتکوژراوەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ١٧/٣/۱۳۹۹
٤٨عەبدوڕەحمان شایقیسەردەشتبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ١٧/٣/۱۳۹۹
٤٩ئومید کووشیارسەردەشتبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ١٧/٣/۱۳۹۹
٥٠فەرهاد کەچانلووچاڵدرانکوژراوەلە گوندی “شێخ عەسکەر” دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە١٧/٣/١٣٩٩
٥١ئەرسەلان عەبدوڵڵاییسەردەشتبریندار بووەلە کوێستانی کانی‌دینار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ١٨/٣/۱۳۹۹
٥٢ئیبراهیم ڕەسووڵیسەردەشتبریندار بووەلە کوێستانی کانی‌دینار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ١٨/٣/۱۳۹۹
٥٣هاوبیر ئیبراهیمیسەردەشتبریندار بووەلە کوێستانی کانی‌دینار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ١٨/٣/۱۳۹۹
٥٤عوسمان ساڵحیسەردەشتبریندار بووەلە کوێستانی کانی‌دینار لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ١٨/٣/۱۳۹۹
٥٥ڕەسووڵ حەسەن‌زادەسەردەشتبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٦/٣/۱۳۹۹
٥٦هادی ڕاستیبانەبریندار بووەلەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ٢٦/٣/۱۳۹۹
٥٧ئورهان گوروەرسەڵماسکوژراوەلە گوندی “قشقوڵ” دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لێ ئەستێندراوە٢٧/٣/۱۳۹۹
٥٨سەعید گوروەرسەڵماسبریندار بووەلە گوندی “قشقوڵ” دراوەتە بەر دەستڕێژ و بەتوندی بریندار بووە٢٧/٣/١٣٩٩

ئەو کەسانەی لە سێ مانگی بەهاری ١٣٩٩دا لە کوردستان بەهۆی چالاکیی سیاسی گیراون

ڕیزناو و ناسناوخەڵکیوردەکاری لەسەر پەروەندەکەیڕێکەوت
١شاکر بێهرووزیمەرگەوەڕی ورمێبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات سزای ٥ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوەلە نەورۆزدا حوکمەکەیپێ ڕاگەیەندراوە
٢پووریا ئەحمەدیسنەبە تۆمەتی ” پڕوپاگەندە دژی نیزام” سزای سێ مانگ و ڕۆژێک زیندانی بەسەردا سەپاوەڕۆژانی نەورۆز حوکمەکەیپێ ڕاگەیەندراوە
٣ڕەشید ناسرزادەشنۆبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی سزای ٦ ساڵ زیندانی دراوەتێڕۆژانی نەورۆز حوکمەکەیپێ ڕاگەیەندراوە
٤ئیسماعیل مەنسووریکرماشانبە تۆمەتی هاوکاری‌کردنی حیزبێکی کوردی سزای ٣ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوەلە نەورۆزدا حوکمەکەیپێ ڕاگەیەندراوە
٥رەزا عوسمانیمەریوانبە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوەلە ڕۆژانی نەورۆزدا گیراوە
٦مەنسوور حەبیبیورمێبە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوەلە ڕۆژانی نەورۆزدا گیراوە
٧محەممەد عوبەیدیمەریوانبە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی گیراوەلە ڕۆژانی نەورۆزدا گیراوە
٨ڕەحیم حەسەن مەحاڵیپیرانشاربە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتێکی بیانی سزای ٤ ساڵ زیندانی دراوەتێ١١/١/١٣٩٩
٩محەممەد ڕاسق قەزڵباشورمێڕۆژی ۴ی ڕەشەممە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە٨ی خاکەلێوە پێی زاندراوە
١٠غوڵامڕەزا نوری‌عەلاکرماشانسەرنووسەری ڕۆژنامەی “نقد حاڵ”ە و بە تاوانی بڵاوکردنەوەی هەواڵی پێوەندیداری بە نەخۆشیی کۆرۆنا دەسبەسەر کراوە١٤/١/١٣٩٩
١١ئارام خوسرەویسنەلە زیندانەوە بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ٣ ساڵ  زیندانی بەسەردا سەپاوەلە زیندان حوکمەی پێ ڕاگەیەندراوە
۱۲سەعید ئەحمەدیپاوەبەڕێوەبەری کەناڵی تێلگرامی “شارەکەم پاوە”یە و بە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی گیراوە۱۶/۱/۱۳۹۷
۱۳فەردین مەولوودیسنەگیراوە و بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردی سزای ٣ مانگ و ڕۆژێک زیندانیی بەسەردا سەپاوە١٧/١/١٣٩٩
۱۴کامڕان ساختومانگەرسنەلە زیندانەوە بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ۶ ساڵ زیندانییەکەی پشتڕاست کراوەتەوە.لە زیندان حوکمەی پێ ڕاگەیەندراوە
۱۵وریا دل‌ئەنگیزمەریوانبە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتیی وڵات سزای ۴ مانگ زیندان و ۲۴ قامچیی بەسەردا سەپاوە۲۰/۱/۱۳۹۹
۱۶سەعید سەنگەرمەریواندوای ۲۰ ساڵ بەندکران لە زیندان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی، پەروەندەیەکی دیکەی بۆ کراوەتە و سزای ۱۵ ساڵ زیندانی لەسەر زیاد کراوە۲۳/۱/۱۳۹۹
۱۷سەید عەلا حوسێنیسەقزبە تۆمەتی پەنادانی زیندانییەک کە لە ڕووداوی ڕاکردنی زیندانیانی سەقز ڕایکردبوو، گیراوە۲۴/۱/۱۳۹۹
۱۸ئیسماعیل ئەردەوانیمەریوانبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۲۶/۱/۱۳۹۹
۱۹ئەکبەر گەوێڵیسنەبە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ۵ ساڵ زیندانی دراوەتێ۲۶/۱/۱۳۹۹
۲۰کامڕان عەبدیپوورسەقزبە تۆمەتی پەنادانی زیندانییەک کە لە ڕووداوی ڕاکردنی زیندانیانی سەقز ڕایکردبوو، گیراوە۳۱/۱/۱۳۹۹
۲۱سالار سەعیدپوورسەقزئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری ناڕوون گرتوویەتی۳۱/۱/۱۳۹۹
۲۲مەسعوود محەممەدیدیواندەرەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە٢/٢/۱۳۹۹
۲۳فاڕووق خانیدیواندەرەبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و سزای ۷ مانگ زیندانی دراوەتێ۳/۲/۱۳۹۹
۲۴خەلیل کەریمیبانەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۶/۲/۱۳۹۹
۲۵کەریم کەریمیبانەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۶/۲/۱۳۹۹
۲۶بارزان کەریمیبانەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۶/۲/۱۳۹۹
۲۷جەمیل خادەمورمێبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران لە سێ‌ڕییانی “سێروو” گیراوە۶/۲/۱۳۹۹
۲۸عەلی ئیسماعیلیشنۆبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم گیراوە و سزای ساڵێک زیندانی دراوەتێ۷/۲/۱۳۹۹
۲۹بێستوون ئەحمەدپوور“بڵەسەن”ی بانەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۷/۲/۱۳۹۹
۳۰فەرهاد ئەحمەدپوور“بڵەسەن”ی بانەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۷/۲/۱۳۹۹
۳۱هادی ئەحمەدپوور“بڵەسەن”ی بانەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۷/۲/۱۳۹۹
۳۲یۆسف ئەحمەدیبانەچوونەتە سەر باغەکەی و تەقەیان لێكردوە و پاشان بە برینداری دەسبەر کراوە۷/۲/۱۳۹۹
۳۳ئیدریس کەریم‌زادەبانەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۷/۲/۱۳۹۹
۳۴ساڵح کەریمیبانەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۷/۲/۱۳۹۹
۳۵جەلال فاتیمیبانەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۷/۲/۱۳۹۹
۳۶سەید سامان حوسێنیڕەبەتبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات سزای ۲ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ ئەردەبیلی بەسەردا سەپاوە۸/۲/۱۳۹۹
۳۷فەڕشاد ڕەحمانیکامیارانبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۸/۲/۱۳۹۹
۳۸فاتیح ئەرژەنگیمەریوانئیدارەی ئیتلاعات بە هۆکاری ناڕوون گرتوویەتی۱۰/۲/۱۳۹۹
۳۹ڕێبوار(نەوید) سەیدمحەممەدیپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە١٣/۲/۱۳۹۹
۴۰خالید سەیدمحەممەدیپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە١٣/۲/۱۳۹۹
۴۱عەبدوڵڵا ئەدواییسەوڵاوابە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۱۴/۲/۱۳۹۹
۴۲تارق ڕەحیم‌پوورسنەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۱۴/۲/۱۳۹۹
۴۳بنیامین ڕەحیم‌پوربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۱۴/۲/۱۳۹۹
۴۴ئالان بەنگینشنۆبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۱۴/۲/۱۳۹۹
٤٥یەحیا ئیبراهیمیشنۆبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۱۴/۲/۱۳۹۹
٤٦بێهنام ئیلیاسیمەهابادبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکرات سزای ۲۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە۱۴/۲/۱۳۹۹
٤٧ئیدریس گەلەداریسنەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۱۵/۲/۱۳۹۹
٤٨زانیار نوورمحەممەدیسنەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۱۵/۲/۱۳۹۹
٤٩ئەحمەد مەحموود حەسەنپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۱۵/۲/۱۳۹۹
٥٠ئەبووبەکر مەحموود حەسەنپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۱۵/۲/۱۳۹۹
٥١حیسامەدین پیرانیپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۱۶/۲/۱۳۹۹
٥٢محەممەد قادریپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۱۶/۲/۱۳۹۹
٥٣سەلام خدری ئاغڵانپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۱۶/۲/۱۳۹۹
٥٤ عەلی قادریپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۱۶/۲/۱۳۹۹
٥٥ئەمیر قادریپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۱۶/۲/۱۳۹۹
٥٦واحید قادریپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۱۶/۲/۱۳۹۹
٥٧ئەسعەدە سووری لاچینیپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۱۶/۲/۱۳۹۹
٥٨شەهرام کازمیانورمێحوکمی ٥ ساڵ زیندان بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی بۆ ٦ ساڵ زیندان زیادی کردوە١٨/٢/١٣٩٩
٥٩سامان کەریمیبانەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم سزای ئێعدامی بەسەردا سەپاوەلە زیندان‌دایە
٦٠ئەکبەر ڕەشیدیورمێبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری ڕێژیم سزای ۲۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوەلە زیندان‌دایە
٦١ڕەسووڵ ڕەشیدیورمێبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری ڕێژیم سزای ۱۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوەلە زیندان‌دایە
٦٢محەممەدعەلی لەشکەریمەهابادبە تۆمەتی ئەندامەتی لە مەکتەبی قوڕئان و دژایەتیی کۆماری ئیسلامی گیراوە۲۱/۲/۱۳۹۹
٦٣سەعید ڕەشیدیمەهابادبە تۆمەتی ئەندامەتی لە مەکتەبی قوڕئان و دژایەتیی کۆماری ئیسلامی گیراوە۲۱/۲/۱۳۹۹
۶۴سەمیع شەریفیانپیرانشارتەمەنی ١٧ ساڵە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە٢٢/۲/۱۳۹۹
٦٥سەید ئارام ئەمین‌زادەبۆکانبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ١١ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە٢٣/٢/١٣٩٩
٦٦عەباس سدیقیپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە٢٦/۲/۱۳۹۹
٦٧یاسر ئەمینی‌ئازەرمەهابادمامۆستای قوتابخانەیە و بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی وڵات سزای ۱۵ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە٢٧/۲/۱۳۹۹
٦٨ئیرەج سۆفی محەممەدمەهابادبە تۆمەتی ئەندامەتیی گرووپێکی ئایینی سزای ۱۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوەلە زیندان‌دایە
٦٩سدیق سەیفیدیواندەرەحوکمی ۵ ساڵ بەندکرانی بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم پشتڕاست کراوەتەوەلە زیندان‌دایە
٧٠یۆسف ئیبراهیم‌زادەشنۆلە تەورێز سەرباز بووە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە۲۸/۲/۱۳۹۹
٧١سەکینە پەروانەکوردی خوراسانبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران سزای ٥ ساڵ زیندانیی دراوەتێ٢٨/٢/۱۳۹۹
٧٢شەهاب ئاجینەغەدەبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە٣١/٢/۱۳۹۹
٧٣سەلاحەدین خدریسنەئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوەلە مانگی ڕەمەزاندا
٧٤محەمەد سوهەیب عەلیمورادیسنەئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوەلە مانگی ڕەمەزاندا
٧٥فوئاد زارعیسنەئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوەلە مانگی ڕەمەزاندا
٧٦پەیمان ئێرانپەناسنەئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوەلە مانگی ڕەمەزاندا
٧٧محەممەد عەلی ئێرانپەناسنەئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوەلە مانگی ڕەمەزاندا
٧٨سەید محەممەد حوسێنیسنەئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوەلە مانگی ڕەمەزاندا
٧٩ڕەزا تەلیوارسنەئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوەلە مانگی ڕەمەزاندا
٨٠حوسین عەلیمورادیسنەئەندامی دارەلعلوومی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوللا کە بە تۆمەتی بانگەشە دژی ڕێژیم گیراوەلە مانگی ڕەمەزاندا
٨١ئیسلام ئەنباخوونورمێبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە١/٣/۱۳۹۹
٨٢شەهریار تەهماسبیکرماشانبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ٩ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە٣/٣/١٣٩٩
٨٣ئەردەشیر موسەویکرماشانبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ٩ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە٣/٣/١٣٩٩
٨٤مستەفا باقری ئاشناکرماشانبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ٩ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە٣/٣/١٣٩٩
٨٥ئەرسەلان هیدایەتیکرماشانبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ٩ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاوە٣/٣/١٣٩٩
٨٦سۆهەیلا حیجابکرماشانبە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانیی وڵات سزای ١٨ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپاوە٣/٣/١٣٩٩
٨٧کەژوان ئازادیانمەریوانخوێندکار و ژینگەپارێز بە تۆمەتی شێواندنی بیروڕای گشتی سزای ۲ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە٧/٣/١٣٩٩
٨٨سەعید ئیقبالیکرماشانبە تۆمەتی چالاکی دژی ڕێژیم گیراوە و بۆ کێشانی ماوەی ۵ ساڵ زیندانییەکەی بەڕێی زیندان کراوە٩/٣/١٣٩٩
٨٩ڕەسووڵ کەریمی جەلالوەندکرماشانبە تۆمەتی چالاکی دژی ڕێژیم گیراوە و بۆ کێشانی ماوەی ۵ ساڵ زیندانییەکەی بەڕێی زیندان کراوە٩/٣/١٣٩٩
٩٠عومەر خاکزادپیرانشاربە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە١١/٣/۱۳۹۹
٩١سۆهەیب ساعیدیسنەئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە هۆکاری نەزاندراو گرتوویەتی١٤/٣/١٣٩٩
٩٢بابەک دەبیریانکرماشانبە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە١٧/٣/۱۳۹۹
٩٣نەسروڵڵا لەشەنیلوڕستانڕۆژنامەنووس بووە و لە تورکیە گیراوە و دەزگای ئەمنیەتی ئەو وڵاتە دێپورتی ئێرانی کردووەتەوە١٧/٣/۱۳۹۹
٩٤هاجەر سەعیدیسنەچالاکی مەدەنی و کرێکارییە و بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی میللیی وڵات گیراوە١٨/٣/۱۳۹۹
٩٥جەعفەر ئەوسافیبۆکانبەڕێوەبەری کاناڵێکی خەبەریی تێلێگرام بووە و ئیدارەی ئیتلاعات گرتوویەتی١٨/٣/۱۳۹۹
٩٦حەیدەر قوربانیکامیارانلە شاری تاران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە١٨/٣/۱۳۹۹
٩٧مەجید حیجابکرماشانبرای “سۆهەیلا حیجاب”ە و هێزەکانی ساڕوڵڵای کرماشان گرتوویانە١٩/٣/١٣٩٩
٩٨خەیرەت پەروازەمەریوانخەڵکی نێی مەریوانە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە١٩/٣/١٣٩٩
٩٩داریووش نیکزادتیکاببە تاوانی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارودۆخی کرێکارانی “ئاق‌دەرە” سزای ٢١ مانگ زیندانی دراوەتێ٢١/٣/١٣٩٩
١٠٠شەهرام سەفەریسەرپێلی زەهاوبە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بانگەشە دژی بەرپرسان لە تێلێگرامی “ڕاوێژ پرێس”  دا سزای ٩١ ڕۆژ زیندانی دراوەتێ٢٣/٣/۱۳۹۹
١٠١سوحبەتوڵڵا ئۆمیدیکرماشانبە تۆمەتی ئەندامەتی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کراوەتەوە٢٤/٣/۱۳۹۹
١٠٢سەید کەماڵ حوسێنیسەقزلەژێر ئەشکەنجەی سەخت و تاقەت‌پڕووکێنی ناوەندە ئەمنیەتییەکاندا گیانی لەدەست داوە٢٤/٣/۱۳۹۹
١٠٣یادگار دڵجوومەریوانبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری ڕێژیم سزای ۷ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە٢٥/٣/١٣٩٩
١٠٤سەرکەوت عیبادیمەریوانبە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری ڕێژیم سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپاوە٢٥/٣/١٣٩٩
١٠٥سەڵمان ئۆلفەتیگەیلانی ڕۆژاوابە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیمی ئێران گیراوە٢٧/٣/۱۳۹۹
١٠٦خەلیل مرادیجوانڕۆدوای ۱۸ مانگ بەندکران لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لێ ئەستێندراوە٢٨/٣/۱۳۹۹

ناونیشانی ئەو کەسانەی لە سێ مانگی یەکەمی ۱۳۹۹ی هەتاوی‌دا لەدار دراون

ڕیزناو و ناسناوخەڵکیوردەکاریی ڕووداوڕێکەوت
۱مستەفا سەلیمیسەقزبە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی ڕێژیم لە زیندانی ناوەندیی سەقز لەدار دراوە۲۳/۱/۱۳۹۹
۲شایان سەعیدپوورسەقزبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سەقز لەدار دراوە۲/۲/۱۳۹۹
۳لوقمان ئەحمەدپووربانەبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە۳/۲/۱۳۹۹
۴تورەج مورادحاسڵیکرماشانبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی دیزل‌ئاوای کرماشان لەدار دراوە۳/۲/۱۳۹۹
۵سینا محەممەدیدێولانتەمەن ۲۶ ساڵ و بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە۳/۲/۱۳۹۹
۶عەبدولواحید فەیزیبانەبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە۵/۲/۱۳۹۹
۷ڕامیار موخلیسبانەبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە۵/۲/۱۳۹۹
۸کەیوان ئەڵڵامورادیدێولانبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە۸/۲/۱۳۹۹
۹سەلەیمان میرزاییبرووجێرددوای ۶ ساڵ مانەوە لە زیندان بە تاوانی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان ئێعدام کراوە۸/۲/۱۳۹۹
۱۰زۆرار پەیغامیشنۆتەمەن ۵۳ ساڵ بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوە۹/۲/۱۳۹۹
۱۱فایەق شەریفیدیواندەرەبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی سنە لەدار دراوە۹/۲/۱۳۹۹
۱۲مێهدی ڕەمەزانیسۆنقۆڕبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی کرماشان لەدار دراوە۹/۲/۱۳۹۹
۱۳یاسر ڕەسووڵیبۆکانبە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەدار دراوە۹/۲/۱۳۹۹
١٤ڕەحیم یۆسفیپیرانشاربە تاوانی کوشتنی بەئانقەست لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە لەدار دراوە٢١/٣/۱۳۹۹

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی بەهاری ١٣٩٩دا لە کوردستان بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین

ڕیزناو و ناسناوخەڵکیپیشەجۆری زیانوردەکاریڕێکەوت
١مازیار ئوستووکیمیاندواوسەربازبریندار بووەبەهۆی تەقینەوەی مین لە پایەگایەکی سەقز هەر دوو لاق و دەستێکی پەڕیوە١٠/١/١٢٩٩
٢جەواد مێهدی‌زادەشنۆسەربازبریندار بووەبەهۆی تەقینەوەی مین لە پایەگایەکی سەقز دەستی پەڕیوە١٠/١/١٢٩٩
٣موحسین مەلەکیسەقزسەربازبریندار بووەبەهۆی تەقینەوەی مین لە پایەگایەکی سەقز بەتوندی بریندار بووە١٠/١/١٣٩٩
٤بێهرووز قادریورمێسەربازبریندار بووەلە ناوچەی مێهران لە ئیلام بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بووە١٦/١/١٣٩٩
٥محەممەد ساڵحیبانەکرێکاربریندار بووەلە کاتی کۆکردنەوەی گیای بەهاریدا بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی پەڕیوە٢٥/٢/١٣٩٩
٦حەیدەر عەلی‌یاریبانەکاسبکاربریندار بووەبەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی گوندی “سارداو” لاقی چەپی پەڕیوە١٨/٣/١٣٩٩
٧ستار ئەسغەریپیرانشارجوتیاربریندار بووەلە مەزرا لە کاتی ئاوداشتندا مین لەبن لاقیدا تەقیوەتەوە٢٠/٣/١٣٩٩
٨قابیل مەرجانی‌ڕادورمێکۆڵبەربریندار بووەبەهۆی تەقینەوەی من لە بن پێیدا لاقێکی پەڕیوە٢٦/٣/١٣٩٩
٩ئەحمەد ئەعلەمبانەجوتیارگیانی لەدەست داوەلە مەزرای گوندی “سووراو” مین لە بن لاقیدا تەقیوەتەوە و کوشتوویەتی٢٦/٣/١٣٩٩

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی بەهاری ١٣٩٩دا لە کوردستان بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار

ڕیزناو و ناسناوخەڵکیجۆری زیانڕێکەوتڕێکەوت
١محەممەد قادرینەغەدەگیانی لەدەست داوەلە کاتی کارکردند کەوتۆتە بن تراکتۆر٥/١/١٣٩٩
٢ئەنوەر چەرخ‌ئەندازپیرانشارگیانی لەدەست داوەبەهۆی برووسک و تەقینەوەی تانکیی گازۆڵ سووتاوە٢١/٢/١٣٩٩
٣محەممەد فەیزی‌پوورسەقزگیانی لەدەست داوەتەمەن ۶۵ ساڵ و لە تاران کرێکاری ئارماتۆربەند بووە و لە بەرزایی بەربۆتەوە١/٣/١٣٩٩
٤نیگار مرادیاننەغەدەگیانی لەدەست داوەبەهۆی تەقینەوەی گاز گیانی لەدەست داوە١٥/٣/١٣٩٩
٥حوسێن ساڵح‌زادەبۆکانگیانی لەدەست داوەلە کاتی هەڵکەندنی بیر بەهۆی گازگرتوویی خنکاون١٦/٣/١٣٩٩
٦ڕەز شکاریبۆکانگیانی لەدەست داوەلە کاتی هەڵکەندنی بیر بەهۆی گازگرتوویی خنکاون١٦/٣/١٣٩٩
٧عەکاشە ڕەحمەتیجوانڕۆگیانی لەدەست داوەلەکاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارە لە بەرزایی بەربۆتەوە١٦/٣/١٣٩٩
٨یەعقووب سادقیقەتووری خۆیگیانی لەدەست داوەلەکاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارە لە بەرزایی بەربۆتەوە٢٢/٣/١٣٩٩
٩عەباس خوزەمسەوڵاوای مەریوانگیانی لەدەست داوەلە بەندەر عەباس کاری کردوە و بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست داوە٢٤/٣/١٣٩٩
١٠سەلام گوڵ‌سوورمەهابادگیانی لەدەست داوەلەکاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارە لە بەرزایی بەربۆتەوە٢٧/٣/١٣٩٩

زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە سێ مانگی بەهاری ١٣٩٩دا لە کوردستان خۆیان کوشتوە

ڕیزناو و ناسناوخەڵکیتەمەنهۆکار و وردەکاریڕێکەوت
١بیژەن ئەحمەدی‌نیاکامیاران٢٩ ساڵبە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە١/١/١٣٩٩
٢زارا ئەحمەدیجوانڕۆنەزاندراوبەهۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی خۆی هەڵاواسیوە٣/١/١٣٩٩
٣فەتاح دەشتینەغەدە٥٦ ساڵبەهۆی دەستەنگی و کێشەی ماڵی خۆی هەڵاواسیوە٤/١/١٣٩٩
٤خەدیجە ئیبراهیمیئیلامنەزاندراوبەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە٥/١/١٣٩٩
٥مووسا شەفیعیکرماشان٢٨ ساڵبەهۆی دەستەنگی و کێشەی ماڵی خۆی هەڵاواسیوە٦/١/١٣٩٩
٦دانیال زەینولعابدینمەهاباد١٩ ساڵبەهۆکاری نادیار لە زیندانی ناوەندیی شاری میاندواودا خۆی کوشتوە١٤/١/١٣٩٩
٧سروە عەبدیتۆمارقامیشی سەقز١٦ ساڵبەهۆی ڕێگری بنەماڵەکەی شووکردن بە خۆشەویستەکەی خۆی هەڵاواسیوە١٤/١/١٣٩٩
٨زەینەب جەهانگیریئیلام۱۲ ساڵبەهۆی هەژاریی بنەماڵەکەیئ خۆی هەڵاواسیوە۱۵/۱/۱۳۹۹
۹مەیسەم تەهماسەبیدێولاننەزاندراوبە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە١٦/١/١٣٩٩
۱۰ئەڕدەڵان …کرماشان۲۴ ساڵدوای شەڕ و دەمەقاڵە لەگەڵ باوکی خۆی هەڵاواسیوە۱۷/١/١٣٩٩
۱۱مینا سەداقەتدێهلۆڕاننەزاندراودوای شەڕ و دەمەقاڵە لەگەڵ مێردەکەی حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە۱۷/١/١٣٩٩
۱۲قودرەت بەردانشێروانی کامیاراننەزاندراوبە هۆکاری نادیار خۆی هەڵاواسیوە۱۷/١/١٣٩٩
۱۳شادی ئەسغەریدیواندەرە۲۲ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە۱۸/۱/۱۳۹۹
۱۴حەمید ئیبڕاهیمیدێهلوڕانی ئیلامنەزاندراوبەهۆی هەژاری و بێ‌‌ئەنوایی بنەماڵەکەی خۆی کوشتوە۲۳/۱/۱۳۹۹
۱۵مەلەک محەممەد باقریسنە۵۱ ساڵبەهۆی هەژاری و بێ‌‌ئەنوایی بنەماڵەکەی خۆی کوشتوە۲۳/۱/۱۳۹۹
۱۶زیبا خاوەریکرماشان۴۳ ساڵدایکی سێ منداڵە و بەهۆی هەژاری خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی هێناوە۲۶/۱/۱۳۹۹
۱۷عادڵ ڕەشیدیئیلام۳۳ ساڵبە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە۲۷/۱/۱۳۹۹
۱۸شەریفە مستەفاپوورسەقز۳۲ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە۲۹/۱/۱۳۹۹
۱۹ئەفسانە ڕەحیمیسەقز۱۹ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە۲۹/۱/۱۳۹۹
۲۰ساسان ئەنساریکامیاراننەزاندراوەبە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە۲۹/۱/۱۳۹۹
۲۱سەید غەفوور مەجیدیدیواندەرەنەزاندراوەبەهۆکاری ناڕوون خۆی کوشتوە۳۱/۱/۱۳۹۹
۲۲دەریا محەممەدیسنە۲۴ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی لە نهۆمی پێنجەمی بینایەکەوە خۆی فڕێ داوەتە خوارێ۲/۲/۱۳۹۹
۳۳نگین ئەمینیسۆنقۆڕ۳۴ ساڵدایکی سێ منداڵ بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی کوشتوە۲/۲/۱۳۹۹
۳۴سیمین سەجادیمێهرانی ئیلام۳۰ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی و بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی هێناوە۴/۲/۱۳۹۹
۳۵سارینا غەفووریسنە۲۵ ساڵدایکی منداڵێک بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە۵/۲/۱۳۹۹
۳۶مەنیج قادرینەغەدە۲۶ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە۵/۲/۱۳۹۹
۳۷هاوژین مەجیدیدیواندەرە۲۵ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی بە خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی هێناوە۵/۲/۱۳۹۹
۳۸هێمن ڕەحیمیانسنەنەزاندراوەبۆ مەرەخەسی لە زیندانەوە هاتبووە ماڵێ و بە هۆکاری ناڕوون خۆی کوشتوە۶/۲/۱۳۹۹
۳۹سوومەیە بەهمەنیمەریوان۲۳ ساڵدەزگیراندار بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی سوتاندوە۸/۲/۱۳۹۸
۴۰شەقایق مرادیکرماشان۳۰ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە۱۱/۲/۱۳۹۹
۴۱هادی یەزدانیسەقزسەروو۴۵ ساڵمامۆستای قوتابخانە بووە و بە هۆکاری ناڕوون خۆی کوشتوە۱۱/۲/۱۳۹۹
۴۲شیلان شەبڕەنگپاوە۱۶ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە۱۱/۲/۱۳۹۹
۴۳پەروین فەرتووتخانکەندیی میاندواو۴۹ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە۱۲/۲/۱۳۹۹
۴۴لیقاح حەیدەریکامیاران۵۱ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و خۆی کوشتوە۱۶/۲/۱۳۹۹
۴۵جەلیل تایمورادیسنە٥٠ ساڵباوکی سێ منداڵە و بەهۆی هەژاری و نەداری خۆی هەڵاواسیوە١٨/٢/١٣٩٩
٤٦ئەسغەر خوسرەویروانسەر٣٢ ساڵکۆڵبەر بووە و بەهۆی هەژاری و بێ‌‌ئەنوایی خۆی هەڵاواسیوە٢٨/٢/١٣٩٩
٤٧موفیدە حەسەن‌نیژادسەقز١٧ ساڵخەڵکی گوندی “قەپەغلوو”، بەهۆی هەژاری و دەسکورتیی بنەماڵەکەی خۆی کوشتوە٣/٣/١٣٩٩
٤٨وەحید قەنبەروەیسیسەرپێڵی زەهاو٢٥ ساڵبە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە٣/٣/۱۳۹۹
٤٩محەممەد گەڕاوەنددەڕەشاری ئیلام١٨ ساڵبە هۆی هەژاری و بێکاری ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و دوای دوو حەوتوو مردوە٤/٣/۱۳۹۹
٥٠حاسڵ ئاڵتوونپیرانشار١٩ ساڵبەهۆی کێشەی دەروونی خۆی هەڵاواسیوە٥/٣/١٣٩٩
٥١مێهدی ئیمانیکرماشان١٧ ساڵبە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە٥/٣/۱۳۹۹
٥٢پەروەر عەلیپوورمەهابادنەزاندراوەخەڵکی ئوزندەرێ و بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە٥/٣/۱۳۹۹
٥٣وریا کامڕەوابۆکاننەزاندراوەڕۆژێک دوای مردنی دایکی بە خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی هێناوە١٣/٣/١٣٩٩
٥٤سەلمان عەسکەریکرماشاننەزاندراوەبە هۆی هەژاری و بێکارییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە١٤/٣/۱۳۹۹
٥٥ئاڵا عەنبەریسەقز١٤ ساڵبە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە١٤/٣/۱۳۹۹
٥٦دانیال حوسێن‌پوورسەقز١٦ ساڵبەهۆی هەژاری بنەماڵەکەی خۆی هەڵاواسیوە١٤/٣/۱۳۹۹
٥٧ئارمین …..کرماشان١١ ساڵهەتیو بووە و بێهزیستی وەری نەگرتوە، حەبی برینجی خواردوە و خۆی کوشتوە١٥/٣/١٣٩٩
٥٨شەهلا حاجیبۆکان٢٢ ساڵخێزاندار بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵاواسیوە١٥/٣/۱۳۹۹
٥٩مەجید ……تیکابنەزاندراوەبە هۆی هەژاری و بێکارییەوە حەبی خواردوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە۱٦/٣/۱۳۹۹
٦٠جەهانگیر ئازادیکرماشانکەمئەنداملە بەر دەرگای “بونیادی شەهید”ی ڕێژیم خۆی سوتاندوە١٩/٣/١٣٩٩
٦١نەهیە ئیمامیئیلامنەزاندراوەخێزاندار بووە و بەهۆی کێشەی خێزانی حەبی بڕینجی خواردوە و خۆی کوشتوە١٩/٣/۱۳۹۹
٦٢نگین کەرەمیسەقز١٧ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵاواسیوە٢٠/٣/١٣٩٩
۶۳ڕۆژین فەلاحیمەریوان٢٢ ساڵبەهۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی هەڵاواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە٢٢/٣/١٣٩٩
٦٤زێنەب مەجیدی‌فەڕورمێسەروو ٣٠ ساڵ     بەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی بەرداوە٢٥/٣/١٣٩٨
٦٥سیمین ڕەشیدیدەڕەشاری ئیلامسەروو ٣٠ ساڵبە هۆکاری نەزاندراو خۆی هەڵاواسیوە٢٨/٣/١٣٩٨
٦٦مینا سەمیمیهەرسینی کرماشانتازەلاوبەهۆی کێشەی بنەماڵەیی حەبی برینجی خواردوە٢٩/٣/١٣٩٩
٦٧شلێر بەرزنجیورمێ٢٩ ساڵبەهۆی کێشەی خێزانی ئاگری لە جەستەی بەرداوە٣٠/٣/١٣٩٩
٦٨شیرین کەمەریکرماشان١٨ ساڵلەداخی بەزۆر بەمێرددانی بە چەک تەقەی لە خۆی کردوە٣٠/٣/١٣٩٩
٦٩بەهمەن مووسەویسنە٢٢ ساڵبە هۆکاری نەزاندراو خۆی هەڵاواسیوە٣٠/٣/١٣٩٩