عەلی محەممەدی‌موقەدەم لە چوارەمین ڕۆژی مانگرتندا ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا

خۆڕاگری:ئێوارەی ١٧ی خەزەلوەری ١٣٩٩عەلی محەممەدی‌موقەدەم، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە ڕۆژی ١٤ی خەزەلوەرەوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست نەگواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە مانی لە خواردن گرتبووە، بە فەرمانی بەرپرسانی زیندانی ورمێ ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی کراوە.
ئەم بەندکراوە سیاسییە پێشتر لە بەروای ١٩ی ڕەزبەردا بە دوورینەوەی لێوەکانی بۆ ماوەی حەفتەیەک مانی لە خواردن گرتبوو. ناوبراو بە هۆی ١٥ مانگ مانەوە لە ژووری تاکەکەسیدا تووشی نەخۆشیی شیزۆفرینیا بووە و کۆمیسیۆنی پسپۆڕ لە بەشی دەروونپزیشکیی پزیشکیی یاسایی ورمێش ئەم بابەتەی پشتڕاست کردۆتەوە.https://t.me/xoragre https://xoragri.com