هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە پێشتر حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتووڕۆژی یەکشەممە ١٠ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١ی دێسامبری ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە پێشتر حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوە.

سەلیم پیرۆتی پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و دوای وەرگرتنی ئەمان نامە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە، گەڕابوویەوە.

ناوبراو دوای گەڕانەوە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی حیزبی دێموکرات حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.