ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە بەندیخانەی ئورمیە بەهۆی پەتای کرۆنا

دوای ئەوەی کە حەوتەمین حاڵەتی تووش بوون بە پەتای کرۆنا لە ناو بەندیخانەی ئورمیە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کرا، بەرپرسانی ئەو بەندیخانەیە باری نائاساییان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوودوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٣ی مارسی ٢٠٢٠)، سەلمان سولەیمان نژاد، بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندی ٣_٤ی بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی تووشبوون بە پەتای کرۆنا بۆ دەرەوەی بەندیخانە گوازرایەوە، لەو بەندیخانەیە باری نائاسایی ڕاگەیەندراوە.

یەکێک لە بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە لە پەیوەندییەکدا بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، دوای گوازرانەوەی سەلمان سولەیمان نژاد بۆ دەرەوەی بەندیخانە، مێهرعەلی فەرهەنگ، کارگێڕی ناوخۆیی بەندیخکانە لە حزووری بەندکراوان پشتڕاستی کردووەتەوە کە سەلمان تووشی پەتای کرۆنا بووە و ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەرپرسانی بەندیخانە لە ڕیگای بلیندگۆکانی بەندیخانەوە باری نائاساییان ڕاگەیاندووە.

ئەو بەندکراوە لەدرێژەدا ڕایگەیاند کە بەندکراوەکانی بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و بەرپرسانی بەندیخانەش بۆ هەر بەندکراوێک دەمامەکێکیان دابین کردووە.