زیندانییەکی سیاسی: ئەگەر مۆڵەتی چوونەدەرەوە بە زیندانییەکان نەدرێت بە بەر چاوی دونیاوە کارەسات ڕوودەدا

زیندانییەکی سیاسی: ئەگەر مۆڵەتی چوونە دەرەوە بە زیندانییەکان نەدرێت بە بەر چاوی دونیاوە کارەسات ڕوودەدا

“شیر ئەحمەد شیرانی” زیندانیی سیاسی بەلووچ کە لە زیندانی  شاری ئەردەبێڵ دایە و ٢٢ ساڵ حوکمی بۆ بڕاوەتەوە دەڵێ: “ئەگەر مۆڵەتی چوونە دەرەوە بە زیندانییەکان نەدرێ هەموومان تووشی پەتای کۆرۆنا دەبین و بە بەر چاوی دونیاوە کارەساتی مەرگی زیندانییەکان ڕوودەدا”.

شیر ئەحمەد شیرانی کە ساڵی ٧٩ی هەتاوی  بە تاوانی کار بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی بە ٢٢ ساڵ زیندان و دواتریش لە زیندانی ئەردەبێڵدا ساڵێک حوکمەکەی زیاد کرا، لە نامەیەکدا کە هەواڵدەریی هێرانا ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی خاکەلێوەی ٩٩ی هەتاوی بڵاوی کردەوە، ڕەخنەی توندی لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی گرت و، گوتی: گیانی زیندانییەکان لە ئێراندا لە مەترسیدایە و کەمتەرخەمی و ئیزننەدان بە چوونەدەرەوەی زیندانییەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە کارەساتی گەورەی لێدەکەوێتەوە.