نیگەرانی بنەماڵەی “عەلی یونسی” لە دۆخی خراپی ڕۆڵەکەیان

بنەماڵەی “عەلی یونسی” یەکێک لە خوێندکارەکانی بەشی پیشەیی زانکۆی “شەریف” لە دۆخی خراپی ڕۆڵەکەیان لە زینداندا نیگەرانن.

“ئایدا یونسی” خوشکی “عەلی یوسفی” بە بڵاوکردنەوەی ویدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، داوای کردوە بەرپرسان وڵامدەری ئەو لێدان و تووندوتیژیە بن کە دەرهەق بە براکەی کردویانە.

“ئایدا یونسی “لەم ویدویەدا کە ڕوو لە “عەلیرەزا قادری” بەرپرسی بەسیجی زانکۆی شەریف بڵاویکردۆتەوە، گوتویەتی: ” لە کوێی یاساکاندا نووسراوە کە گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بەم شێوەیە ئەشکەنجە بدرێت، کاتێک لەسەر شەقام بەم شێوەیە لە “عەلی”تان دا و ئەشکەنجەتان دا، ئەی لە بەندی تاکەکەسی چ جۆر ئەشکەنجەیەکی دەدەن؟”

لە درێژەی قسەکانیدا ئایدا ڕوو لە بەرپرسی بەسیجی زانکۆ هەروەها گوتی: “یان وردەکاری پەروەندەی براکەم بە تەواوی ئاشکرا بکە یان بەهۆی درۆکردنت داوای لێبووردن بکە”.

جێی ئاماژەیە “عەلی یونسی” وێڕای “حسین مورادی” خوێندکاری بەشی پیشەیی زانکۆی شەریف لە ٢٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاویدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دوای ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر دەسبەسەر دەکرێن و دوای تێپەڕینی نزیک بە  دوو حەوتوو لە دەسبەسەرکرانیان و بەدواداچوونی زۆری بنەماڵەکەنیان هەر لە بەندیخانە بەسەر دەبەن و دۆخی ژیانیان نالەبارە.