زەینەب جەلالیان لە زیندانی قەرچەکی “وەرامین”دا تووشی کۆرۆنا بووە

“زەینەب جەلالیان”، زیندانیی سیاسیی کورد کە ماوەی ١٣ساڵە لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە و بە زیندانی هەتاهەتایی مەحکووم کراوە، تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.

بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی مافی مرۆڤی کوردستان، لە زمان باوکی زەینەبەوە ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، کاتێ ناوبراو پاش گواستنەوەی بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین تووشی هەناسە بڕکێ دەبێ و دەیبەنە بەشی تەندروستیی زیندان، دوکتور پێی ڕاگەیاندوە کە تووشی کورۆنا بووە.

شایانی باسە، ناوبراو لەدایکبووی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی و خەڵکی شاری خۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ساڵی ٦٦ی هەتاوی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا، دواتر حوکمەکەی کەم کرایەوە بۆ زیندانی هەتا هەتایی و ماوەی ١٣ ساڵە بە تۆمەتی ئەندامەتیی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکاندا لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیدایە.

جیگای ئاماژەیە، زەینەب جەلالیان نەخۆشی چاوی هەیە و لە ماوەی ١٣ ساڵ زیندانیدا مافی هیچ چەشنە مەرەخەسییەکی پێ نەدراوە و ئێستاش بەهۆی کۆڕۆناوە باری تەندروستیی نالەبارە. لەباری پێڕاگەیشتنی تەندروستییەوە کۆماری ئیسلامی بە زیندانیان ڕاناگا و تا ئێستا دەیان کەس لە زینداکاندا تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون و بەشێکیان گیانیان لەدەست داوە.