پووکانەوەی کەمینەکان لە وڵاتانی فرەنەتەوەدا

شەفیع ئاراستە

ڕیشەی گیروگرفتی کەمینەکان لە وڵاتانی فرەنەتەوەدا بۆ سەدەی ١٧ی ز. دەگه‌ڕێتەوە، ئەو کات گیروگرفتەکان بەرگی دینییان لە خۆیان وەرپێچابوو .لەو کاتدا چەوساندنەوەی دینی، جەوهەری سەرەکیی گیروگرفتی کەمینەکانی پێک دەهێنا.
بەڵام لە ڕەوتی بەرەوپێشچوونی سیاسەت، دەوڵەت و کۆمەڵگه‌دا گرفتەکان ڕوخسارێکی دیکەیان بە خۆوە گرت.
پاش شەڕی یەکی جیهانی تەنگەژەی (دینی و نەتەوە)ییه‌کان زۆر بەگەرمی هاتنەوە مەیدان و، بەتایبەت لە هەرێمەکانی لەبەریەک هەڵوەشاوەی ئیمپڕاتوورە دۆڕاوەکانی مەیدانی شەڕدا، کە فرەنەتەوە بوون .
لەگەڵ پەیدابوونی دەوڵەتی نوێ و کێشانی سنووری دەوڵەتی تازە بەبێ گوێدان بە ویست و مافی پێکهاتەکان و لەتکردنی کەمینەکان، لە ئەنجاندا چەند دەوڵەتێک پەیدا بوون کە لە نەتەوەی سەردەست و چەند کەمینەیەکی بندەست چێ کرابوون . لە پاش شەڕی دووهەمی جیهانییەوە گیروگرفتی کەمینەکان خاوبوونەوەیەکی بە خۆی بینیوە، هەرچەند لە سەرەتای پەنجاکاندا ئەم کێشەیە دیسان گڕی ستاندەوە و تاکوو ئێستا ئەم گیروگرفتانە بەتین و شوێندانەر لە سەر وڵاتانی فرەنەتەوە ماونەتەوە .چونکی زۆربەی ئەم وڵاته‌ فرەنەتەوانه‌ی ڕۆژهەلاتی نێوەڕاست (ئێران، عێڕاق و سووریه‌ و…) ڕابردووی دێموکرات بوونیان نییە و تەنانەت هێندێکیان تاکوو ئێستاش ڕێژیمێکی سیاسیی دێموکراتیان بە خۆوە نەبینیوە .
لەو وڵاتانەدا هەموو کات ناوەند و کەمینەکان لە یەکتر بەگومانن .کەمینەکان هەوڵ دەدەن ناوەند بەرەو سەلماندنی مافی ئۆتۆنۆمی و خۆبەڕێوەبەری به‌رن، کە مافێکە فۆرم و نێوەرۆکەکەی کەم تا زۆر لە دەوڵەتێکەوە بۆ دەوڵەتێکیتر جیاوازی هەیە .ناوەندیش لەبەر نەبوون یان سەقامگیرنەبوونی کولتوور و نەریتی دێموکراتبوون، لەوە دەترسێ بە سەلماندنی مافی خودموختاری بۆ کەمینەکان بەرەو پووکانەوە و لێکهەڵوەشان، یان بچووکبوونەوە و دواجار نەمان بچێ . بۆیە هەروەک دەبینین لە زۆربەی وڵاتانی فرەنەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دڕدۆنگی و کێشەی توند لە نێوان ناوەند و کەمینەکان، یان باشتر وایە بڵێین ناوەند و جۆراوجۆری و پێکهاتەکانی دیکەی وڵاتدا هەیە .
هەر وەک پەیوەندی سەخت و ڕەقی نێوان کورد و حکوومەتەکانی ئەو دەوڵەتانەی کوردیان بەسەردا دابەش کراوە، دەری دەخا کە تا چ ڕادەیەک هەوڵی ناوەند بۆ سەپاندنی مەرکەزییەت، گیروگرفتی لەو بەشانەدا خوڵقاندووە .
ئێران وڵاتێکی فرەنەتەوەیە و پێکهاتەی جۆراوجۆری وه‌ک فارس، کورد، تورک، عەڕەب و بەلووچی تێدایە. لە ساڵانی پاش شەڕی دووهەمی جیهانییەوە کورد بە دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و ئازەرییەکانیش لە تەورێز بە ڕاگەیاندنی حکوومەتی ئازەربایجان سوودیان لە بارودۆخی نێوخۆیی ئێران و دۆخی نێودەوڵەتی وەرگرت و چەند هەنگاوێکیان بەرەو دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان هەڵێنا. بەڵام ناوەند پاش ساڵێک لە دامەزراندنی هه‌ر دووک کۆمارەکە، بە زەبری هێرش و پەلامار و سەرکوتی جووڵانەوەکان، دەسەڵاتی خۆی بەسەر ئەم بەشانەدا زاڵ کردوە.
ئێران وڵاتێکی فرەنەتەوەی فرە کولتوورە. لەم وڵاتەدا ئەگەرچی لە ڕووی ڕێژەی حەشیمەتەوە، نەتەوەی فارس زۆرترین پێکهاتەی حەشیمەتی و زمانیی وڵاتی ئێران پێک دێنێ، دەسەڵاتی سیاسیش هەموو کات هەوڵی داوە وەک دەوڵەتێکی ناوەندگەرا بمێنێتەوە و، هەر لە بەر ئەوەش هیچ مافێکی نەداوە بە گەلانی دیکەی نێو ئێران .
ئەم باسە لە ڕهەندی قانوونیشەوە جێی ڕاوەستانە. وەک چۆن تەنانەت لە یاسای بنەڕەتی ئێراندا دان بە مافی نەتەوەکان نەنراوە و، تەنیا باس لە کەمینە ئایینییە ناموسوڵمانەکان دەکا. هەر هەوڵدانێکیش لەلایه‌ن گەلانی نافارسی ئێرانەوە بۆ خۆڕزگار کردن لەلایەن دەسەڵاتی ناوەندییەوە زۆر بە توندی سەرکوت دەکرێ، چونکە کەمایەتیی ناوەند وای بۆ دەچێ کە سەلماندنی داواکانی گەلانی دی، ئێران بەرەو دابەشبوونی دەسەڵات، جوغڕافیا و سیاسەت و… دەبا .
ئەگەر چی زۆربەی هەرە زۆری دەوڵەتانی دنیا لە چەندین ڕەگەز و نیژادەوە پێکهاتوون، بەڵام وەک دەستوورێکی گشتی دەرکەوتووە کە هه‌رچەنده‌ دەوڵەت کەم ڕەگەزتر بێ، ئەوەندە ئەم دەوڵەتە بێ گیروگرفت تر دەبێ.
لە هەر وڵاتێکی فرەنەتەوەدا، نەتەوەی سەردەست لە هەموو نەتەوەکانیتر کۆک پۆشتە و تێر و پڕترە و لە ڕووی خۆشبژیوی و پەرەسەندن و خوێندەواری و پەروەردەوە و … سەرترە، چۆنکی نادێموکراتیکبوونی سیستمی وڵات لە خزمەت نەتەوەی سەردەست دایە و هەموو سامان و سەرچاوەکانی گشتی وڵات و نەتەوەکانیتر بۆ خزمەتی نەتەوەی سەردەست پاوان دەکرێ.
ئەم نایەکسانیی کۆمەلایەتی، سیاسی و ئابووری وهتد وایکردووە، زۆرینە هەموو کات بە چاوێکی سووک سەیری کەمینەکان بکا و نەتەوەی سەردەست بە هۆی بیری راسیستییان تەگەرە له‌به‌رده‌م تێگه‌یشتن له‌ خواستی کەمینەکان درووست دەکا .چونکی هێژمونی و دەسەڵاتخوازی و نەبوونی پرەنسیب و بەهاکانی دێموکراتیکبوون لە لای نەتەوەی سەردەست وایکردووە داوای کەمینەکان بەتوندی ڕەت بکرێتەوە و، هەوڵ دەدرێ ڕێگا لە هەوڵ و تێکۆشانی کەمینەکان بۆ خواستەکانیان بگیرێ .
بۆیە ئەم هەڵوێستە توندە لەلایه‌ن نەتەوەی زۆرینە کە دەسەڵاتی بەدەستەوەیە، کەمینە بەرەو خۆپاراستن دەبا و وایان لێدەکا بۆ خۆڕزگار کردن لە ستەمی نەتەوەیی و دینی و شوناسییەوە بیر لە خەبات و بزووتنەوەی مافخوازی بکەنەوە و بە دوویدا بڕۆن، خەبات و تێکۆشانێک کە سەرەڕای سەرکەوت و زەبروزەنگی نەتەوەی باڵادەست، بەڵام براوەی دواجاری هەر نەتەوەی شوناسخوازە؛ چونکی خەتاکەی ڕەوا و بۆ مافی ڕەوایە.