ناڕوونیی چارەنووسی دیاکۆ ئەنووشە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ

دیاکۆ ئەنووشە وێڕای حەوت لاوی دیکەی خەڵکی مەهاباد کە زیاتر لە حەوتوویەکە دەسبەسەر کراون، چارەنووسیان ناڕوونە.
ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد لە نێوان ڕۆژانی ۱۵ هەتا ۲۲ی پووشپەڕدا حەوت کەسی خەڵکی ئاواییەکانی دەورووبەری مەهابادی بە ناوەکانی سوهراب قادرزادە، دیاکۆ ئەنووشە، ئومید قادری، خالید کاوڵانی، هێمن ئیسماعیلی، سەلیم شێخەنژاد، شێرکۆ عەباس تاهیر و بێهنام ئەلیاسی دەسبەسەر کردوە.
ئەو هەشت کەسە کە بە تۆمەتی پێوەندی بە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم گیراون، دوای چەند ڕۆژ ڕاگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد بەڕێی گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ کراون و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.