ژمارەی دەستبەسەرکراوەکانی پیرانشار گەیشتە ٨ کەس

خۆڕاگری: هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٨ هاووڵاتیی کوردیان لە پیرانشار دەستبەسەر کردووە.


بەپێی هەواڵی گەییشتوو ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە پیرانشار لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەش هاووڵاتیی کورددیان بە ناوەکانی حیسامەدین پیرانی، محەممەد قادری، سەلام خڕی ئاغڵان، ئەمیر قادری، واحید و عەلی قادری کە برا بوون دەستبەسەر کردووە.


هەروەها ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٤ی مەی ٢٠٢٠)، دوو برای خەڵکی گوندی کێلەسپیان بە ناوەکانی ئەحەد و ئەبووبەکر مەحموودحەسەن لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە پیرانشار دەستبەسەر کراون.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.


عەلی قادری پاش ماوەیەک مانەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات، ئازاد کراوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ٧ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی دیکە لەبەردەستدا نییە.