هەڕاج کردنی کارگەیەکی پێنج هەزار میلیاردی بە نرخێکی هەرزان

پەنجاوپێنج نوێنەری مەجلیسی شوڕای ئیسلامی داوایان لە سەرۆکی دەزگای دادوەریی کردووە کە بۆ هەڵسانگاندنی ئەسپاردنی شیرکەتە گەورەکان وەک ماشێن سازی تەورێز، نەیشەکەری هەفت تەپە، ئالومینیمی ئەلمەهدی، هپکۆ و پاڵاوگەی کرماشان بە کەرتی تایبەت و سەرپێچیەکان، کۆمیتەیەکی تایبەت پێک بێنێ.
گەورەترین کێشەی سپاردنی کۆمپانیاکان بە کەرتی تایبەت ئەوەیە کە کەرتە تایبەتیەکان لێهاتوویی و کارامەییان بۆ وەرگرتنی ئەو کۆمپانیایانە نییە و داوا دەکەن کە ئەگەر دەوڵەت کۆمپانیایەک دەفرۆشی، دەبێ پووڵەکەی لە کەرتی پەرەپێدان خەرج بکا کە هەتا ئێستا ئەوە جێبەجێ نەکراوە.

نەیشەکەری هەفت تەپە کە نرخەکەی دوو هەزار و ٦٠٠ میلیارد تمەنە، بە ٩٠٠ میلیارد تمەن فرۆشراوە کە کارگەکە خۆی ٦٨٠ میلیارد تمەن قەرزدارە. ئەو کارگەیە کە نرخەکەی دووهەزار و ٦٠٠ میلیارد تمەنە و بە نیزیک بە ١٠ میلیارد تمەن فرۆشراوە بە کەسێک کە هیچ لێهاتوویەکی نییە.
ناوندی وزە “نیرووگا”ی ئیسفەهان نرخەکەی دوو هەزار میلیارد تمەنە و بە ١٤٠٠ میلیارد تمەن فرۆشراوە کە ١٠ لە سەدی بەشێوەی نەغد و بەشەکەی دیکەی بە قیست دەدرێتە دەوڵەت.
هەڕاج کردنی مڵک و کارگەکانی دەوڵەت نیشانەیەکی دیکە لە داڕمانی ئابووریی ئێران و ئاکامی گەندەڵیی ماڵی و ناکارامەیی کاربەدەستانی ڕێژیمە کە ماوەی چل ساڵە داهاتی گەلانی ئێران بە تاڵان دەبەن و بوونەتە مۆتەکەی ژیان و گیانی خەڵکی ئەو وڵاتە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*