خۆڕاگری: گوڵاڵە وەتەندووست، پارێزەری مافی مرۆڤی خەڵکی مەریوان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای شەش ساڵ و حەوت مانگ و بیست ڕۆژ بەندکردن، ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.
ڕۆژی هەینی، ۲۹ی جۆزەردانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱۹ی ژووئەنی ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: گوڵاڵە وەتەندووست، پارێزەری دادگاکان و چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ و هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای شەش ساڵ و حەوت مانگ و بیست ڕۆژ بەندکردن کە پێشتر بەسەریدا سەپێندرابوو، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندی ژنانی بەندیخانە ناوەندیی سنە کراوە.
ناوبراو ڕۆژی شەممە ١٢ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لەلایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.
دۆسیەی دادوەریی گەلاوێژ وەتەندووست دوای ئەوە لە دژی کرایەوە کە وەک پارێزەری ڕێگەپێدراو، ئەرکی داکۆکیکردن لە ژمارەیەک لەو کەسانەی لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی پایزی ١٤٠١ی هەتاوی دەسبەسەر کرابوون، لە ئەستۆ گرت و هەرهەوا لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە سنە، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزام و پێکهێنانی تاقم و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی، سزای شەش ساڵ و حەوت مانگ و بیست ڕۆژ بەندکردنی تەعزیریی بەسەردا سەپاندبوو.

Be the first to comment