خۆڕاگری: بەیان ساڵحیان، پزیشکی پسپۆڕی هەناو و هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی (٢٧ی سێپتامبەری ٢٠٢٦ی زایینی) د. بەیان ساڵحیان، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و هاووڵاتیی خەڵی شاری سەقز و دانێشتووی شاری ورمێ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی، بەبێبوونی هیچ بەڵگەیەک و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکاهێنانی کردەوەت توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment