وەرزشوانێکی خەڵکی هەرسین لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: محەممەد ناسری، وەرزشوانی خەڵکی هەرسین، دوای بانگکردنی بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی ڕێژیم لە کرماشان دەسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە ٤ی خەزەڵوەری ۱٤۰٥ی هەتاوی (٢٦ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۶ی زایینی)، محەممەد ناسری، وزرشوان و داهێنەری یانەیەکی وەرزشی و هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی “هەرسین”ـی سەربە پارێزگای کرماشان، لە بەدواداچوونی وەرگرتنی ئاگادارییەکی قەزایی بە مەبەستی ئامادەبوون لە لقی ١٦ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ڕێژیم لە کرماشان، سەردانی ئەو لقەی کرد و دوای ئامادەبوونی، هەرلەوێ دەسبەجێ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو کە لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراوە و هەروەها تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و دیاریش نییە چ دزگایەکی سەرکوتکەر لە دادسەرای ڕێژیم دەسبەسەریان کردووە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*